تایبەتمەندی
دوایین نوێکردنەوە: 2026-11-04
چی کۆدەکەینەوە
ناو، ژمارەی مۆبایل و (ئەگەر دانرابێت) ئیمەیڵ بۆ دروستکردنی ئەکاونت.
کاتێک پەیج پەیوەست دەکەیت: ناسنامە و ناوی پەیج، وێنەی پەیج، ئەکاونتی ئینستاگرامی پەیوەست، و تۆکنی دەسەڵاتی پەیج کە بە شێوەی شاراوە (encrypted) هەڵدەگیرێت.
زانیاری پۆستە هەڵبژێردراوەکان (دەق، وێنە، لینک) و ئامارەکانی ڕیکلام.
وێنەی پسوولەی پارەدان کە بار دەکەیت.
بۆچی بەکاری دەهێنین
تەنها بۆ پیشاندانی پۆستەکانت لە کاتی داواکاری، دروستکردنی ڕیکلامەکەت لە ڕێگەی Meta Marketing API، پیشاندانی ئەنجام، و پشتڕاستکردنەوەی پارەدان. هیچ پۆستێک لە ناوی تۆ بڵاو ناکەینەوە و نامە ناخوێنینەوە.
هاوبەشکردن
زانیارییەکانت نافرۆشین. تەنها ئەو زانیارییانەی پێویستن بۆ دروستکردنی ڕیکلام بۆ Meta دەنێردرێن.
پاراستن و ماوەی هەڵگرتن
داتاکان لە سێرڤەرێکی پارێزراو هەڵدەگیرێن. تۆکنی پەیج کاتێک پەیجەکە لابەریت دەسڕێتەوە. داواکارییەکان بۆ مەبەستی ژمێریاری دەمێننەوە.
سڕینەوە
بۆ سڕینەوەی زانیارییەکانت سەیری پەڕەی «سڕینەوەی داتا» بکە.
پەیوەندی: ardalannasr@gmail.com